قوباد تاڵهبانی: تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی ھێڵی سورە
قوباد تاڵهبانی
وێستگهنیوزـ
قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی رایگەیاند، بە ئامانج گرتنی عەتا سەراوی، بە توندی ئیدانەی دەکەن و به ئامانج گرتنی ئارامی سلێمانی هێڵی سووره.
قوباد تاڵەبانی، لەپەیامێکیدا لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی رایگەیاند: "جەخت دەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین".
دهشڵێت: "هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی".
جێگری سەرۆکوەزیرانی ههرێم ئەوەشی باسكرد: "لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".
PM:10:41:19/04/2024
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت