قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارین چیتر مووچه نه‌بێته هه‌واڵی میدیاكان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوزـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا خه‌ریكه به ته‌واوی جێگیر ده‌بێت دڵخۆشكه‌ره و هیوای خواست چیتر دابه‌شكردنی مووچه نه‌بێته هه‌واڵ و حكومه‌تیش خۆی به پڕۆژه‌ی كاری ستراتیژییه‌وه سه‌رقاڵ بكات.
قوباد تاڵه‌بانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه خه‌رێكه جێگیر ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق دڵخۆشكه‌ره تا ئێستا.
وتیشی: "هیوادارین ئه‌و قۆناغه ناخۆشه كه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه تێپه‌ڕێنین، عوقده‌ی مووچه نه‌مێنێت و دابه‌شكردنی مووچه ببێت به شتێكی ئاسایی، چیتر راگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت به هه‌واڵ".
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مووچه نه‌مێنێت حكومه‌ت خۆی سه‌رقاڵ ده‌كات به پڕۆژه‌و كاری ستراتیژی، ئه‌و كارانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌دا نه‌مانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ین به‌هۆی پرسی مووچه‌وه ئیتر ده‌ست به جێبه‌جێ كردنیان بكه‌ین".
AM:09:23:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت