به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با گه‌نجێك گیانی له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌نیوزـ

بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا، گەنجێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ پۆلیسی سلێمانی به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2024، دوو گه‌نج له‌كاتی كاركردن لە ماڵێك له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی سه‌ر به‌ شاری سلێمانی، ئاسنێک لە دەستیان کەوتووەتە خوارەوە و بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ ئەو دوو گەنجە گەیەندراونەتە بنکەیەکی تەندروستی لە تاسڵوجە، بەڵام ئەو ئامێرەی پێویست بووە بۆ ئەو دوو گەنجە بەکاربێت کاری نەکردووە و بەهۆیەوە فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ نەکراوە و یەکیان گیانی لەدەستداوە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد: ئەو دوو گەنجە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 22 ساڵیدا بووە و دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.

راشیگه‌یاند: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەحمەدە و کارمەندی شارەوانی سلێمانی بووە.


AM:11:41:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت