زانیاری له‌سه‌ر هاتنی شه‌پۆله بارانه‌كه: تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە به‌رێوه‌یه
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسێكی كورد باس له هاتنی شه‌پۆله بارانی داهاتوو ده‌كات كه له سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینی ده‌كات شه‌پۆله‌كه تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزەی له‌گه‌ڵ بێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری کەشناسی بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، سەرەتای شەپۆلێکی تری بارانبارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریایی سور ده‌بێت، لە ئێوارەی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 بۆ كاته‌كانی شه‌و دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بچڕ بچڕ دەگڕێتەوە.
وتیشی: " لە شەوی چوارشەممە 1ی ئایاری 2024 ئه‌گه‌ری تاوە بارانی بەخوڕ لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان و ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی هه‌مان رۆژ بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت".
ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکرد، لەم شەپۆلەدا بارانەکە مامناوەند و بەهێز دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و تەرزە، دەشڵێت، بارانی باش دەباڕێت و رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كه‌ی پشتیوان ئیبراهیم، بەهۆی بەهێزیی شەپۆلەکە لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شوێنانە رووده‌دات کە پێشتر تیایاندا لافاو دروست بووە بەتایبەتی چەم و دۆڵەکان و ئەگەری دوبارە بونەوەی لافاویش ئەو شوێنانە هه‌یه کە پێشتر لە سەنتەری شارەکان لافاو تیاندا روویداوە، وەک ئیدارەی گەرمیان، هەولێر، ئیدارەی ڕاپەرین ، ئاکرێ، پاڕێزگای دهۆک، دەشتی شارەزوور، هەڵەبجەی شەهید و کفری هەروەها ئەگەری دروستبونی گەواڵە هەوری بەهێز لە ناوچە جیاوازەکان هەیە.
ئەوەشی وتووە: لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش لە 7پلە بۆ 10پلە بەپێی ناوچەکان دەست بە نزم بونەوە دەکات.
PM:10:25:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 9788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت