كه‌شناسی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بارانبارینی راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌و نمه‌باران ده‌ستپێده‌كات.


به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی له‌وه‌شكرد، سبەینێ دووشەممە 29ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانى شەو درەنگ ئەگەرى نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
 
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 35

سلێمانی: 34

دهۆک: 35

زاخۆ: 36

هەڵەبجە: 35

کەرکوک: 39

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 22

گەرمیان: 40.


AM:10:23:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 18436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو