"كۆمپانیا نهوتیییهكانی هه‌رێم ئاماده‌نین گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان راده‌ستی عێراق بكه‌ن"
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه "كۆمپانیا نهوتیییهكانی هه‌رێم ئاماده نین گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكه‌ن".
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆن كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی نوسراوی ژماره 665 له 2024/2/28 وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌ڵامی چاودێری دارایی فیدراڵی ده‌داته‌وه كه ئاماده نین نوسخه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بده‌ن به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق".
به‌وته‌ی سۆران عومه‌ر، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هۆكاری ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "كۆمپانیا بیانیه‌كان ڕه‌زامه‌ند نین نهێنی گرێبه‌سته‌كان ئاشكرا بكرێت!".
"له‌ناو گرێبه‌سته‌كانیش بڕگه و ماده‌ی تێدایه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو گرێبه‌سته‌كه ڕه‌زامه‌ند نه‌بن نابێت گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا بكرێت!"، سۆران عومه‌ر وای نووسیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ( 59/اتحادیه /2012 وموحدتها 110/اتحادیه / 2019) پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت پێداچونه‌وه به‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانیه‌كان بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم".
PM:08:03:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت