ڤەنزوێلا.. داڕمانی کانێکی زێڕ گیانلەدەستدانی 12 کەسی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز_

بەهۆی داڕمانەوە لە کانێکی داخراوی زێڕ لە شاری ئێل کالاو لە باشووری رۆژهەڵاتی ڤەنزوێلا کە ناوچەیەکی کانی زێڕە، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، جەنەڕاڵ ئێدگار کۆلینا ریێس، ئەمینداری گشتی ئاسایشی هاوڵاتیان لە ویلایەتی بۆلیڤار لە ڤەنزوێلا رایگەیاند، "تا ئەمڕۆ 12 کەس گیانی لەدەستداوە سەرباری ئەوەی ماوەیەکی زۆرە کانەکە داخراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، کانەکە بەهۆی باران و لافاوەوە داڕماوە کە بەهۆیەوە کرێکارەکان ئۆکسجینیان نەماوە و گیانیان لەدەستداوە.

هەمان سەرچاوە دەڵێت: رۆژی هەینی پێنج تەرم دۆزراونەتەوە و رۆژی شەممەش حەوت تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە، بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەکانیشیان رەوانەی پزیشکی دادی کراون.

گەڕان بەدوای زێڕ و کانەکان لە باشووری ڤەنزوێلادا باو و ئاساییە. کرێکارانی ئەم کانانە زۆرجار لە بارودۆخێکی سەختدا کاردەکەن و رووداوەکان لە کاتێکدا روودەدەن کە باندە تاوانکارەکان بەشێکی زۆری ئەم کەرتەیان کۆنترۆڵکردووە.


PM:12:39:04/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو