سزای له سێداره‌دان بۆ گۆرانیبێژی راپه‌ری ئێرانی تۆماج ساڵحی ده‌ركرا
وێستگه‌نیوز-
دادگایه‌كی ئێرانی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ تۆماج ساڵحی ده‌ركرد كه گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی راپه‌ری ئێرانییه و زیاد له دوو ساڵ و نیوه له زینداندایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرد كه له ساڵی 2022 و دوای مردنی ژینا ئه‌مینی، له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵدا.
رۆژنامه‌ی "شه‌رق"ی ئێرانی كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌یه، له‌سه‌ر زاری ئه‌میر ره‌ئیسیان پارێزه‌ری گۆرانیبێژه‌كه، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "دادگای شۆڕش له ئه‌سفه‌هان، به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی "گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی" كه یه‌كێكه له ترسناكترین تۆمه‌ته‌كان له ئێران "سزای له سێداره‌كانی بۆ تۆماج ساڵحی ده‌ركردووه".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند ساڵحی له‌سه‌ر سنوری خۆرئاوای وڵات و له كاتی هه‌وڵدانی بۆ جێهێشتنی ئێران ده‌ستگیركراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی ته‌سنیم كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه، ده‌ڵێت ساڵحی "گۆرانیبێژه و یه‌كێكه له‌وانه‌ی له ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بانگه‌شه‌ی بۆ توندوتیژی ده‌كرد، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵهاتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات، ده‌ستگیركراوه".
محه‌مه‌د نویان داواكاری گشتی له پارێزگای ئه‌سفه‌هان، له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند ساڵحی به تۆمه‌تی: "بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژ به رژێم و هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته نه‌یاره‌كان و پێكهێنانی گروپێكی بێ مۆڵه‌ت، به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه و تێكدانی ئاسایشی وڵات، ده‌ستگیركراوه".
به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند ساڵحی، له ناوچه‌ی شاخاوی "گردبیشا" له پارێزگای چه‌هار مه‌حاڵ و به‌ختیاری ده‌ستگیركراوه و "تۆماج به هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌تی نه‌بووه وڵات به‌جێبهێڵێت. خۆی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه لێی ده‌ستگیركراوه و ئه‌وێ زێدی خۆیه‌تی".
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستگیركردنی، ماڵپه‌ڕه‌كانی سوپای پاسداران، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌تی، له ڤیدیۆكه‌دا كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ردوو چاوی به‌ستراوه و ده‌ڵێت من ساڵحیم و ددان به‌وه‌داده‌نێت هه‌ڵه‌ی كردووه.
چالاكوانان تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و راپه‌ره‌یان شه‌رمه‌زار كرد كه له لایه‌ن میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێرانییه‌وه بڵاوكرایه‌وه و به دانپیانانی زۆره‌ملێ وه‌سفیان كرد.
ساڵحی یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه به‌رفراوانه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌یان رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ستگیركران.
گرتنی ساڵحی دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه هات كه كه‌ناڵی سی بی سی كه‌نه‌دی له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو، تێیدا ده‌ڵێت:"مافیایه‌ك هه‌یه بۆ پارێزگاری كردن له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان و چه‌كه‌كانیان، ئاماده‌ن سه‌رتاپای هه‌مو گه‌ل بكوژن".
ساڵحی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، به وتنه‌وه‌ی گۆرانی مشتومڕئامێز، پشتگیری ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كان و مانگرتنی كرێكارانی ده‌كرد. گۆرانییه‌كانی وه‌ك "ژیانی ئاسایی" و "توركمانشای" كه تێیدا ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی رژێمی ئێرانی گرتووه، له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه پێشوازییه‌كی به‌رفراوانی لێكرا.
ساڵحی له دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 2019، گۆرانییه‌كی به ناونیشانی "كونه مشك" بڵاوكرده‌وه و تێیدا زۆر به تووندی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌و هه‌وڵانه ده‌گرێت كه هه‌ندێك گروپی سه‌ر به ره‌وه‌ندی ئێرانی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ده‌یانه‌وێت روخساری رژێم جوانبكه‌ن.
PM:09:37:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت