دوای رووداوه‌كه‌ی دوكان، هاتووچۆی سلێمانی رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر
وێستگه‌نیوز-
دوای رووداوه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاری دا رۆژانی هه‌ینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له چه‌ند رێگایه‌ك و بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كرد و تیایدا هاتووه كه "له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییان و گه‌شتیاران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا له ڕۆژانی هه‌ینی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له كاتژمێر 7ی به‌یانی بۆ 7ی ئێواره قه‌ده‌غه بكات".
به‌پێی ئاگادارییه‌كه، هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه و له‌و كاته‌دا قه‌ده‌غه ده‌كرێت:
ڕێگای دوكان ـ سلێمانی و به پێچه‌وانه‌وه
ڕێگای قه‌ره‌داغ
شه‌قامی هه‌واری شار بۆ تونێلی پێشڕه‌و
ڕێگای سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌یرانگایانه‌ی له سنووری شاره‌زووردان
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌كان و بازگه‌كان و قه‌زای ناوه‌ند هه‌ڵده‌ستن به‌كاری چاودێری و لێپرسینه‌وه له‌و شۆفێرانه‌ی پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نابن"
هاتووچۆی سلێمانی داواش له‌شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كات :پابه‌ندبن تا به‌دووربن له كاره‌ساته‌كانی هاتووچۆ و هه‌م له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی".
ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۲٦/٠٤/۲٠۲٤ له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی ـ دوكان شوفێرێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ده‌كێشت به دوو ئوتومبێلدا و پاشان به ئاراسته‌ی بازگه‌ی دوكان سلێمانی خۆی ده‌كێشت به سیانزه ئۆتۆمبێلی تردا له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه پانزه كه‌س برینداربوون.
PM:06:34:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت