بۆ رۆژی دووه‌م بایكۆتی ده‌وام له سلێمانی دژی دواكه‌وتنی مووچه ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگهنیوزـ
بۆ رۆژی دووه‌م، فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئایاری 2024، فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی نیسان بایكۆتی كاره‌كانیان كرد.
به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆ وێستگه‌نیوز، ئه‌وان داوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌نووسی مووچه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی هه‌فتانه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 7ی ئایاری 2024ه، تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌پێی نوێته‌رین لێدوانی محه‌مه‌د شیاعی سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه له راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ و هه‌نگاوه‌كانی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
AM:09:39:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 5820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت