هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر زیانی گیانی لێكهوتهوه
وێستگه‌نیوز-
قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆردا، سێ كه‌س كوژراون و سێی دیكه بریندار بوون كه كوردیان تێدایه.
رهمك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وتی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر و سه‌رچاوه‌ی درۆنهكهش نادیاره".
رهمك ره‌مه‌زان بۆ رووداو، وتیشی: "له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆردا، سێ كه‌س كوژراون كه بیانین و سێی دیكه بریندار بوون كه كوردیان تێدایه".
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تیمی جیا و هێزی ئه‌منیمان ره‌وانه‌ی شوێنی هێرشه‌كه كردووه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه جاری پێشوو هێرشی كرایه‌سه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی كهمپهكهیه و شوێنه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
له 25ی كانوونی دووه‌می رابردوودا هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر و ئه‌و كات په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گروپێكی توركمانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كرا.
PM:08:26:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت