نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.. چەند سەنتێک دابەزی
بەرهەمهێنانی نەوت
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 110 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 110 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تێكساس بە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوێنێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 110 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.
AM:08:57:24/06/2022
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت