قوباد تاڵه‌بانی: خەمبار بووم بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کێڵگەی كۆرومۆر
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر ده‌كات و داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری جددی ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به توندی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌ی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ئیدانه ده‌كه‌م و خه‌مبار بووم به‌گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كارمه‌ندێك له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌دا".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "داوا له حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌م، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ست پێ بكه‌ن و ڕێكاری جددی بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه".
راشیگه‌یاندووه كه له‌م جۆره هێرشانه "هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
رهمك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه وتی: "له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆردا، سێ كه‌س كوژراون كه بیانین و سێی دیكه بریندار بوون كه كوردیان تێدایه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تیمی جیا و هێزی ئه‌منیمان ره‌وانه‌ی شوێنی هێرشه‌كه كردووه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه جاری پێشوو هێرشی كرایه‌سه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی كهمپهكهیه و شوێنه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
PM:09:17:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت