نرخی نەوت بەرزبوەوە و زێڕ دابەزی
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی، به جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له سه‌روو 88 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 88 دۆلار و 18 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 82 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 318 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 329 دۆلار فرۆشرا.
AM:08:54:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت