دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج لە عێراق دەستیپێکرد
وێستگهنیوزـ
فەرمانگەی ژمێرکارى وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق بڵایکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی ئایاری 2024، دەستکراوە دابەشکردنى مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ئایار و رێوشوێنەکانی پێدانی مووچە لەلایەن دەستەی خانەنشینان و بانکەکانی رافیدەین و رەشید، لەرێگەی کارتی زیرەکەوە.
باسلەوەشکراوە، "ئەو خانەنشینانەی نامەیان پێدەگات لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە، دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان و دەروازەکانی خەرجکردن بکەن لە بەغداد و تەواوی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان".
AM:11:27:02/05/2024
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت