به‌غدا 443 ملیار دیناری خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌غدا 443 ملیار دیناری خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.


وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2024، 443 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".

شه‌وی‌ رابردووش  وه‌زاره‌تی‌ دارایی رایگه‌یاند كه‌ نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2024، نزیكه‌ی 168 ملیار دینار به‌ سێ گوژمه‌ وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی نیسانی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش 15ی‌ ئایار وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ستی‌ كرد به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ رابردووی‌ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.


PM:05:37:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو