جولی چوو بۆ یه‌مه‌ن
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجێلینا جولی، باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فه‌رمی سه‌ردانی یه‌مه‌نی كرد و ده‌یه‌وێت دوای 7 ساڵ له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی له نزیكه‌وه دۆخی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ببینێت.
ئه‌نجێلینا كه باڵیۆزی نیازپاكیی كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر باسی له‌وه كردوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌مه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه له پێداویستیی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئاگادار بێت.
جولی، كه خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا بووه، ده‌یه‌وێت پێش كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ یه‌مه‌ن كه له 16ی ئازار ده‌به‌سترێت، پشتیوانییه‌كی دارایی به‌په‌له بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته په‌یدا بكات.
پێشتریش هیشام شه‌ره‌ف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی حوسییه‌كان رایگه‌یاندبوو كه ئه‌نجێلینا جولی سه‌ردانی سه‌نعا-ی پایته‌خت ده‌كات تا له نزیكه‌وه نه‌هامه‌تی و دوژمنكارییه‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ببینێت و چاوی به‌و ئاوارانه‌ش بكه‌وێت كه داوای پاراستنی ژیانیان ده‌كه‌ن.
PM:07:21:06/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت