په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" لادرا
وێستگه‌نیوز-
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی حكومی و حزبی و كه‌س و كار و خانه‌واده‌كه‌ی، له شاری هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر لادرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024.4.24، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌س و كار و خانه‌واده‌كه‌ی، پارێزگای هه‌ولێر له ڕێوره‌سمێكی شایسته‌دا وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك بۆ تێكۆشان و خه‌باتی، په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر لادا.
له ڕێورهسمهكهدا، ئومێد خۆشناو له وتارێكدا، وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵ و خه‌باتی "فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" و وتی: "ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌شكۆوه په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تییه‌ك له باوه‌ش ده‌گرێت كه هه‌موو ژیانی له پێناو كوردستان به‌خت كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕاسته فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، له‌گه‌ڵمان نه‌ماوه، به‌ڵام بیر‌و و قه‌ڵه‌م و نووسین و خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و سه‌رفرازی كوردستان له هزر و بیری هه‌موومان ماوه‌ته‌وه".
"فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی" له سالی 1943 له شاری كه‌ركوك له خانه‌واده‌یه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، هه‌ر له مناڵیه‌وه خولیای زانست و نووسین خوێندنه‌وه بووه، له ماوه‌ی ژیانی زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ نووسین ته‌رخانكردووه خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆر، كه‌سێكی زۆر هێمن بووه و به‌رده‌وام له ژیانیدا چالاك بووه، چالاكوانێكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بووه له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه له كابینه‌ی سێیه‌م و پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان بووه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (التاخی ) بووه له به‌غدا و به‌رده‌وام له نووسینه‌كانی جه‌ختی له سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كرده‌وه.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ، له‌نێو نێوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆشنبیری و سیاسیی كوردستان و عێراقدا كه‌سێكی ناسراوبووه و زۆر بایه‌خی به بابه‌ته كولتوورییه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كان داوه، له2013.7.31 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی له ناكاو كۆچی دوای كردووه.
PM:07:29:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت