لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
وێستگە نیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی دوشەممە رێکەوتی 25ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەرکردنی رێنمایی و بڕیاری نوێ.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامانج لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دوو شەممە تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی پێدانی ڤاکسینە لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، داخستنی دەرگای قوتابخانەکان چارەسەری دۆخەکە ناکات، بەڵکو پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و کارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەکان خۆیان بکوتن و ڤاکسین وەر بگرن.
پارێزگاری سلێمانی داوا لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سەرجەم قەزاکان دەکات داوا لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی بکەن بۆ ئەوەی تیمی گەرۆکی تەندروستی سەردانی قوتابخانەکان بکات و مامۆستا و کارمەندەکانیان ڤاکسین وەربگرن.
PM:02:46:23/10/2021
ئهم بابهته 2840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت