ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌سرور بارزانی له ئه‌ردۆغانی كرد
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وێنه‌ی سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رۆكی حكومه‌ت و پرسیاری لەو کەسە کردوە کە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەی ئەردۆغان بووە.
ئه‌ردۆغان ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌سرور بارزانیی بۆ ژماره‌یه‌ك منداڵی وڵاته‌كه‌ی باس كردوه كه به‌بۆنه‌ی رۆژی منداڵان له توركیا سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌رۆك كۆماریان كردبوو.
كه‌ناڵی رووداو له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ردانی منداڵه توركه‌كان بۆلای ئه‌ردۆغان، یەکێك لە منداڵەکان وێنەیەکی ئەردۆغان و دایکی بەدەستی خۆی کێشابوو، منداڵه‌كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێشکه‌شی ئەردۆغان کردبوو، ئه‌ویش له‌و وێنه‌یه‌وه گفتوگۆكه‌ی نێوان خۆی و مه‌سرور بارازنیی بیركهوتبوهوه و بۆ منداڵه‌كانی گێڕابووه‌وه.
ئەردۆغان بۆ منداڵه‌كانی گێڕاوەتەوەو وتویەتی، "دوێنێ لە عێراق بووم. سەرۆک وەزیرانی باکوری عێراق کرانەوەی مۆبایلەکەمی بینی، لە کرانەوەی شاشەی مۆبایلەکەم وێنەی دایکم هەبوو، وتی: ئەوە کێیە؟ وتم: دایکمە، وتی: تۆ ئەوەی دەیڵێیت پراکتیزەی دەکەیت؟ وتم: دایک لەبیر ناکرێت؛ ئەگەر بمرێت، لەبیر ناکرێت."
ئینجا ئه‌رۆدغان به‌و منداڵه‌ی وت كه وێنەکەی پێشکه‌ش کربوو،"کچم ئێستا تۆ یادەوەرییە لەبیرنەکراوەکەی من و دایکمت کێشاوە."
رۆژی 22ی نیسانی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و دواتر سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبوەوە.
PM:03:58:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت