سودانی به ئاماده‌بونی ته‌یف سامی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی به ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌مان بانك و ژماریه‌ك راوێژكاریی بانكی سازكرد و به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق TBI كرد.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به ئاماده‌بوونی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك راوێژكار سازكردوه‌و تیایدا سودانی ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی بانکی بازرگانی عێراق کردوه به‌تایبه‌ت لە پشتیوانیکردنی دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی تایبەت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پشت به نه‌خشه‌رێگایه‌ك ببه‌سترێت كه وا له بانكه‌كه بكات ئاسانكاری بكات به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی بانكه‌كه كه له ئه‌ستۆی قهرزارهكاندایه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سودانی و به‌رپرسانی دارایی جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه كه پێویسته له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌دا رێگه‌ی نه‌رم و دادپه‌روه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
بانكی بازرگانیی عێراق یه‌كێكه له بانكه حكومییه‌كانی عێراق و له پرۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی عێراقدا به‌شداره.
PM:09:35:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت