به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانیا: خه‌ریكبوو له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌وین..تاران له تره‌مپێكی دیكه ترسا
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه گه‌وره‌ترین ترسی ئێران له دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو جارێكی دیكه رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه‌كه به كه‌ناڵی CNBC ی ئه‌مریكای رایگه‌یاندووه كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له كۆتایی نزیك ببوه‌وه به‌ڵام ئێًران له‌وه ترساوه تره‌مپێكی دیكه‌ی لێ قووت ببێته‌وه و دووباره ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه‌كه كه یه‌كێك بووه له به‌شداربوانه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڤییه‌نا رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌ڵمانیا و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكاش ده‌یانویست دانوستانه‌كان خێرا بن و رێككه‌وتنه‌كه زوو بكرێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه زۆری پێ چوو، بۆیه تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجام.
AM:10:50:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 5336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت