کچێک چووه زه‌ماوه‌ندێكه‌وه و شووی به زاوا كرد
وێستگه نیوزـ
كچێكی ئیندۆنیسی خۆی به زه‌ماوه‌ندی ئه‌و كوڕه‌دا كرد كه خۆشی ویستوه و له‌یه‌ك جیاببونه‌وه، كوڕه‌كه‌ش بڕیاریدا ئه‌ویش بكات به ژنی خۆی.
كۆریك ئه‌كبه‌ر كوڕێكی ئیندۆنیسی بوو كه دوای جیابوونه‌وه‌ی له یوانیتا رۆی، خۆشه‌ویستی، هاوسه‌رگیریی كردبوو، كچه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زانیبووی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ژن ده‌هێنێت و ده‌یزانی كه‌ی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یه.
رۆژی زه‌ماوه‌نده‌كه یوانیتا به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگهێشت بكرێت خۆی كرد به ئاهه‌نگه‌كه‌دا و داوای له كۆریكی كۆنه خۆشه‌ویستی كرد بیكت به ژنی دووه‌می.
كوڕه‌كه دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی خۆی، دواجار بڕیاریدا هه‌ردوو كچه‌كه بخوازێت و به‌یه‌كجار هه‌ردووكیان بكات به‌ژنی خۆی و به‌و بڕیاره‌ش ئاماده‌بووانی شۆك كرد.
ئه‌وه‌ی كه له هێنانی ئه‌و دوو كچه سه‌یرتره ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كه باری دارایی زۆر باش نییه و بێكاریشه، دوای ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش ده‌بێت هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی به‌خێو بكات و له ئاست داواكارییه‌كانیاندا بێت.
PM:08:40:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 7484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت