وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم: مووچە‌ بە‌تە‌واوە‌تی دە‌درێت


وێستگه‌ نیوز-
سه‌میر هه‌ورامى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم ئە‌مڕۆ 25ى ته‌مموزى 2021، كۆبوونە‌وە‌یە‌كی تایبە‌تی لە‌بارەی‌ بارودۆخی ئابوری ئە‌نجامدا و بڕیاریدا، مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌.

سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم له‌ ئه‌كاوونتى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، مووچە‌ بە‌تە‌واوە‌تی دە‌درێت، ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی سە‌رۆكی حكومە‌ت و جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت كۆبوویە‌وە‌.

وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیریرانى هه‌رێم راشیگه‌یاند، ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم ئە‌مڕۆ 25ى ته‌مموزى 2021، كۆبوونە‌وە‌یە‌كی تایبە‌تی لە‌بارەی‌ بارودۆخی ئابوری ئە‌نجامدا و بڕیاریدا؛ مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌.

ده‌شڵێت، ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021 عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ 


PM:02:29:25/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 7444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت