چوار كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌رێم به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە،  لەو ماوەیەدا 592 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەزار و 179 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
 
ئەو 592 تووشبووە لە کۆی شەش هەزار و 322 پشکنین بووە کە کراون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو چوار تووشبووەش گیانیان لەدەستداوە سیانیان لە دهۆک و یەکێکیان لە سلێمانی بوون.
 
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 154 هەزار و 951 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیە 133 هەزار و 420 تووشبوو چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 79 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئێستا 17 هەزار و 452 تووشبوو لەژێر چاودێریی تەندروستیدا ماون.
 
دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی:
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٤٣٥)
 
١. پشکنین: (٦٣٢٢ پشکنینی نوێ) 

• (١٨٨٤) هەولێر

• (١٦١٦) سلێمانی

• (٢٣٤٢) دهۆك

• (٥٣) هەڵەبجە

• (٣٧٦) گەرمیان

• (٥١) ڕاپەڕین
 
٢. تووشبوو: (٥٩٢ تووشبووی نوێ)

• (٤٦) هەولێر

• (٢٧٠) سلێمانی

• (٢٢٠) دهۆك

• (٩) هەڵەبجە

• (٤٢) گەرمیان

• (٥) ڕاپەڕین
 
٣. چاکبوون: (١١٧٩ چاکبوون)

• (٢٨٨) هەولێر

• (٣٧١) سلێمانی

• (٤٥٧) دهۆك

• (٧) هەڵەبجە

• (٤٧) گەرمیان

• (٩) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: (٤ مردن)

• (٠) هەولێر

• (١) سلێمانی

• (٣) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین 
 
ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٦٨١٦٨٥ (٥٨٦٦٨٢ هەولێر، ٣٨٦٢٣٩ سلێمانی، ٦٩٦٤٥٠ دهۆك، ١٢٣١٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٥٤٩٥١ (٤٩٥٩٤ هەولێر، ٤٧١٠١ سلێمانی، ٥٤٧٥٧ دهۆك، ٣٤٩٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٣٣٤٢٠ (٤٢١٦٧ هەولێر، ٣٩٦٨٨ سلێمانی، ٤٨٤٥٣ دهۆك، ٣١١٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٧٤٥٢ (٦٣٠٨ هەولێر، ٥٥٤١ سلێمانی، ٥٣٦١ دهۆك، ٢٤٢ هەڵەبجە)

مردن ٤٠٧٩ (١١١٩ هەولێر، ١٨٧٢ سلێمانی، ٩٤٣ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە

(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
 وەزارەتی تەندروستی       

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

٦ی ئایار ٢٠٢١



PM:06:53:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت