كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 7ی ئایاری 2021 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له كات و شوێنی جیاواز.
له باره‌ی پله‌كانی كه‌رماوه هاتووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله 34، سلێمانی 33، دهۆك 34، كه‌ركوك 36 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 7ی ئایاری 2021، كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له كات و شوێنی جیاواز. پله‌كانی گه‌رماش به‌م جۆره‌ن: هه‌ولێر به‌رزترین پله 32، سلێمانی 31، دهۆك 32، كه‌ركوك 34 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:37:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت