نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 48 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 64 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
AM:08:21:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت