وێستگه نیوز-
سەرۆککۆماری وڵاتی چاد لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکاندا کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ى نیسانى 2021، ئیدریس دێبی ئیتنۆ، سەرۆککۆماری وڵاتی چاد لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکاندا کوژرا.
ئیدریس دێبی ئیتنۆ، تازە بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرابووەوە، سوپای چاد دەڵێت، لەشەڕ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە باکووری ساحل برینداربووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
جەنەراڵ عەزیم بێرماندۆوا، وتەبێژی سوپای چاد رایگەیاند، دێبێ "دوایین هەناسەی خۆی بۆ بەرگریی لە سەروەریی نەتەوەکەی بەختکرد."
سوپای چاد راشیگهیاندووه، ئەنجوومەنێکی سەربازی بە سەرۆکایەتیی کوڕەکەی شوێنی دێبی دەگرێتەوە.
PM:01:53:20/04/2021
ئهم بابهته 6992
جار خوێنراوهتهوه