نرخی دۆلار بۆ خوار 149 هەزار دینار دابەزی


وێستگه‌نیوزـ

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی خستووەتەڕوو. دوای بەرزبوونەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئێستادا نرخی دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 900.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا 280 ملیۆن و 872 هەزار و 80 دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە خستووەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی 25 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، هاوکات 255 ملیۆن و 92 هەزار و 80 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم 100 دۆلار بە 148 هەزار و 900 دینارە و 950 دینار لە نرخەکەی دابەزیوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەوە.


PM:03:38:04/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت