وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به مووچه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده سبه‌ینێ پشووه، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی راگه‌یه‌نراوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2024 به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 2024/7/7 پشووی فه‌رمییه له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌بڕیاری وه‌زیری دارایی ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ئاسایی ده‌بێت كه ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌یان له ئه‌ستۆدایه".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان ده‌ڵێت: "دابه‌شكردنی مووچه به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه 4ی تهمموز وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وه‌ك ته‌مویلی شایسته‌ی مانگی حوزه‌یرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق".
وتیشی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی ته‌مووزی 2024، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و توێژانه ده‌كرێت كه ئاماژه به‌ناوه‌كانیان دراوه و تهمویلهكهیان گه‌یشتووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی".
ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئێستا پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان مووچه‌ی مانگی پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنی مووچه‌كانیان دیاری نه‌كراوه.
AM:10:59:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت