ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ یەکشەممە سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە له ده‌زگا حكومییه‌كان، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم پێشتر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 7ی ته‌مموزی 2024، مووچەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران لە کاتێکدایە کە نزیکەی 90 رۆژە هێزەئەمنییەکان یەک مووچەیان وەرگرتووە و دیاریش نییە کەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ئەو هێزانە دابەشدەکرێت.
AM:09:10:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت