نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی‌ له‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد، بۆ ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكاییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 7ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 86 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، كه‌ به‌راورد به‌ دوێنێ ته‌نیا چه‌ند سه‌نتێك به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 83 دۆلار و 44 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.

هاوكات له‌ بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 391 دۆلاره‌ و به‌راورد به‌ نرخی دوێنێ به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌.


AM:08:31:07/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت