هاکان فیدان: وەزیری دەرەوەی تورکیا: پێناسی فەلەستین دیارە و نابێت ناونیشانەکەی بگۆڕێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "نابێت بە هەرەمەکی سەرباز بنێرینە غەززە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێناسی فەلەستین دیارە و نابێت ناونیشانەکەی بگۆڕێت، هەروەها هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئیسرائیل بە چارەسەری دوو دەوڵەت رازی بێت".
لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وڵاتان بۆ ئاگربەستی غەززە وتی، "کۆبوونەوەکانمان دەربارەی ئاگربەستی غەززە بۆ سەقامگیری ناوچەکە بەردەوامن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبین".
PM:05:31:03/11/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت