باندێكی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه باندێكی كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیر كرد له‌گه‌ڵ (23) كه‌سی بیانی.
ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی 2025/10/27، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانییان 2 قاچاخچی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی و 23 كه‌سی بیانی كه به‌شێوه‌ی قاچاخ هێندرابوونه هه‌رێمی كوردستان و به نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ببرێن ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (38) له‌یاسای مانه‌وه راگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان سنوورداش كرانه‌وه".
PM:10:05:03/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت