شنه شه‌هید نه‌جمه‌دین: پارتی ده‌ستی نه‌گه‌یشتووه‌ته سلێمانی تا وه‌كو هه‌ولێری لێبكات
وێستگه‌نیوز -
شنه شه‌هید نه‌جمه‌دین كاندیدی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی له به‌رنامه‌ی "به‌كاتی هه‌ڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا:
*عه‌ره‌بییه‌كه‌م باشتره له كوردییه‌كه‌م.
*پارتی ده‌ستی نه‌گه‌یشتووه‌ته سلێمانی تا وه‌كو هه‌ولێری لێبكات و رێگر هه‌یه.
*ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له سلێمانی زیاد ده‌كات.
*هۆكاری سه‌ره‌كی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێتی-یه.
*باسكردنی دیزاینكردنی هه‌ڵبژاردن لهلاوازییهوهیه. هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ركه‌وتوو بووه.
هاوكات شه‌هلا عه‌لی كاندیدی لیستی ره‌وتی هه‌ڵوێست له بازنه‌ی سلێمانی له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه:
*ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌چاو پاردا ده‌نگی زۆر زیادی كردووه.
*له هه‌ڵبژاردنی پاردا 4 كورسیمان هێناK چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ 6 بۆ 7 كورسی به‌ده‌ست بهێنین.
*له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه فشار خراوه‌ته‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵوێست.
*هه‌وڵی كڕینی كاندیده‌كانمان دراوه و تا ئێستا حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندییان به ژماره‌یه‌ك كاندیدی هه‌ڵوێسته‌وه كردووه تا سه‌نگه‌ر بگوازنه‌وه.
*له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پارتی و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 40 ده‌نگه‌كانیان زیادكرابوو، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت بۆ یه‌كێتی كرابێت.
PM:11:17:03/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت