ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسییه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسییه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به‌رواری 3/11/2025 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامان و كادیرانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی 14ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه "یه‌كگرتوو هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و مافخوراوانی خۆیه‌تی، و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ره‌كانیان به‌رده‌وام داكۆكیكار بوونه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و ده‌نگیان دلێره بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران".
له‌دیداره‌كه‌دا ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی تیشكی خسته سه‌ر به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان و چونیان بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و وتی: "به دانیشتن و بایكۆتكردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكرێت".
وتیشی: "بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه، ده‌بێت بهدهنگدانتان كه‌سانی خاوه‌ن رابردوو پاك و ئه‌زموندار بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانتان بكه‌ن".
PM:09:35:03/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت