ترەمپ: ئەگەر هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت ئەنجامەکەی قبوڵ دەکەم
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دوای دەنگدان لە ویلایەتی فلۆریدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، ئامادەیە ئەنجامەکەی قبوڵ بکات.
دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر هەڵبژاردنێک بدۆڕێنم کە دادپەروەرانە بێت، یەکەم کەس دەبم دان بەو هەڵبژاردنەدا بنێم."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە پێی وایە هەڵبژاردنەکە دادپەروەرانەیە یان نا، ترەمپ وتی، "پێموایە تاوەکو ئێستا هەڵبژاردنەکە دادپەروەرانەیە."
هەروەها لەبارەی بانگەشەی خۆی و جێگرەکەی قسەی کرد و وتی، "پێموایە شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنمان بەراورد بە پێشتر، باشترین بانگەشەی هەڵبژاردن بوو."
PM:09:49:05/11/2024
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت