نەتانیاهۆ بڕیاری لەسەر کار لادانی وەزیری بەرگری ئیسرائیلی دەرکرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ سێشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری لە کارەکەی دوورخستەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ئەنجامی داڕمانی متمانە لە نێوانیاندا بەهۆی شەڕی کەرتی غەززە، بریاری دووخستنەوە و لەسەر کار لادانی وەزیری بەرگری دەرکردووە.

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ڕاسپاردنی وەزیری دەرەوە ئیسرائیل کاتز بۆ پۆستی جێگرەوەی گالانت کرد و وتی: لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا متمانە کەم بووەتەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەمە، ئەمڕۆ بڕیارمدا کۆتایی بە ماوەی وەزیری بەرگری بهێنم".


PM:09:29:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت