ترەمپ: نازانم ئەنجامەکان چۆن دەبێت بەڵام دیموکراتەکانیش دەنگ بە ئێمە دەدەن
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دووپاتیکردەوە لەوەی "سەرکەوتوو دەبێت."
ئەمرۆ سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوای دەنگدان لە فلۆریدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەگەر کاغەز بەکاربهێندرایە، دەنگدان زووتر کۆتایی دەهات، گوێ بیست بووم دەنگدانەکە لە هەندێ ویلایەت بە ئاسانی کۆتایی نایەت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: دڵنیام سەرکەوتوو دەبم، نازانم ئەنجامەکان چۆن دەبێت، بەڵام دیموکراتەکانیش دەنگ بە ئێمە دەدەن.
جەختیشی کردەوە لەوەی، "دەمانەوێت خەڵک بە یاسایی بێنە وڵاتەکەمانەوە، سنوورێکی بەهێزمان دەوێت، دەبی ڕێگریی بکەین لەوەی تاوانباران بێنە وڵاتەکەمان، ڕێگە دراوە 13 هەزار بکوژ بێنە نێو وڵاتەکەمان، بازرگانی ماددەی هۆشبەر هاتوونەتە ناو وڵاتەکە و ئێمە ڕێگەیان پێ نادەین.
دووپاتیشیکردەوە کە ئەو هەرگیز "پشتیوانی لە خەڵکی توندو تیژ ناکات".
PM:08:14:05/11/2024
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت