ئێران سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ سێ‌ كه‌س له‌ كه‌یسی‌ كوشتنی‌ زانایه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌ركرد


وێستگه‌نیوز- AFP
ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ كه‌سدا له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌ زانای ئه‌تۆمی له‌ ساڵی 2020دا ده‌ركردووه‌.


ئه‌سغه‌ر جیهانگیر، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئێران‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ تاران ڕایگه‌یاند، "رێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ ئه‌م سێ تۆمه‌تباره‌ له‌ دادگای ورمێ ئه‌نجامدراون، و له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و له‌ ئێستادا دۆسیه‌كه‌ له‌ قۆناغی تانه‌ لێداندایه‌".

موحسین فه‌خریزاده‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2020 له‌ نزیك تاران له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ كوژرا. ئێران ئیسرائیلی به‌ ئه‌نجامدانی‌‌ ئه‌و ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد.

ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران پێشتر ڕایانگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌رێگه‌ی‌ به‌ به‌كارهێنانی بۆمب و چه‌كی‌ دۆشكه‌ كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ ئه‌نجامدراوه‌. ئیسرائیل  وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

جیهانگیر وتی: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، سێ كه‌س له‌ كۆی هه‌شت كه‌س كه‌ له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ده‌ستگیركرابوون، تۆمه‌تباركران به‌ سیخوڕیكردن بۆ ڕژێمی داگیركه‌ری ئیسرائیل".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ " گومانیان لێده‌كرێت كه‌ره‌سته‌یان بۆ ئێران بۆ تیرۆركردنی شه‌هید فه‌خریزاده‌ له‌ژێر په‌رده‌ی قاچاخی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كاندا گواستبێته‌وه‌".

موحسین فه‌خریزاده‌ به‌هۆی رۆڵی له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێراندا كه‌وته‌ ژێر سزاكانی ئه‌مریكا.

له‌ ساڵی 2018دا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل فه‌خریزاده‌ی‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ربازی نهێنی ناوبرد كه‌ ئێران له‌مێژه‌وه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.


PM:04:54:05/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو