پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا، پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام پرۆسه‌كه له ویلایه‌تێكه‌وه بۆ ویلایه‌تێكی دیكه جیاوازه و ره‌نگه چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت، به‌تایبه‌تی له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناكۆكی و بوونی تانه‌ی یاسایی.
له خواره‌وه گرنگترین ئه‌و خاڵانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه بزانرێت كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دیاری ده‌كات ئایا كامالا هاریسی دیموكرات یان دۆناڵد تره‌مپی كۆماری ده‌بێت.
چۆن كارته‌كانی دنگدان جیاده‌كرێنه‌وه؟
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش ناوچه‌ی زه‌مه‌نی له‌خۆده‌گرێت، هه‌ربۆیه داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 11:00ی شه‌وی سێشه‌ممه به كاتی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئیندیانا و كێنتاكیی ده‌ستپێده‌كات و درێژده‌بێته‌وه تا كاتژمێر 6:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له رۆژئاوای دوور، له دوورگه‌كانی ئه‌لوشیان له ئالاسكا.
زیاتر له 80 ملیۆن ئه‌مریكی زوو ده‌نگیان داوه، به پۆست یان له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.
ویلایه‌ته‌كان ناتوانن پێش ئه‌وانی تر ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ژماردنی كارتی ده‌نگدان بكه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان رێگه‌یان به به‌رپرسانی ده‌نگدان دا كه ئاماده‌یان بكه‌ن، واته پشتڕاستی بكه‌نه‌وه كه مه‌رجه‌كانیان تێدایه به ئامانجی ئاسانكاری پرۆسه‌ی ژماردن.
له به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته‌كانی وه‌ك پێنسلڤانیا و ویسكۆنسن كه دوو ویلایه‌تی گه‌وره‌ن، پێش رۆژی ده‌نگدان رێگه به‌م كاره ناده‌ن.
له زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌كاندا سه‌ره‌تا ده‌نگه‌كان به سكانه‌رێكدا تێده‌په‌ڕن كه ئه‌نجامێكی به‌رایی ده‌دات، به‌رله‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه راستن.
دوای ئه‌وه، به‌رپرسانی بنكه‌كانی ده‌نگدان، كه به‌پێی یاساكان هه‌ڵده‌بژێردرێن یان داده‌مه‌زرێن، ئه‌نجامه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌رپرسانی ناوچه‌كان و ویلایه‌ته‌كان و به‌رپرسانی ناوخۆیی حزبه سیاسییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدان نزیك بوو، كه ئه‌گه‌ر زۆره سیناریۆی حه‌وت ویلایه‌تی سه‌ره‌كیی بێت له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، پێویسته یه‌ك جار یان زیاتر ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه.
كه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌زانرێت؟
ناتوانرێت بزانرێت كه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت. له ساڵی 2020 میدیاكان دوای چوار رۆژ له ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدنیان به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یاند. له ساڵی 2016دا سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆن رۆژێك دوای ده‌نگدانه‌كه راگه‌یه‌ندرا. له ساڵانی 2008 و 2012، باراك ئۆباما له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردندا به براوه ناسێندرا، كاتێك رووبه‌ڕووی جۆن مه‌ككه‌ین (2008) و میت رۆمنی (2012) بووه‌وه.
به‌ڵام له ساڵی 2000 ناوی براوه كه له‌و كاته‌دا جۆرج بوش بوو، تا 12ی كانوونی دووه‌م، پێنج هه‌فته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه و دوای پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و چه‌ندین تانه‌دان له فلۆریدا، نه‌زانرا، تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه بڕیاری له‌سه‌ر درا.
له ساڵی 2020 و پاشان له هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی ویلایه‌ت ساڵی 2022، به‌رپرسانی ده‌نگدان له زۆرێك له پارێزگاكان ره‌تیانكرده‌وه ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی پێویسته به‌رله‌وه‌ی رێوشوێنێكی رۆتینی بێت پێش ئه‌وه‌ی بڵاوبكرێنه‌وه.
ئه‌مه ئه‌گه‌رێكه كه ره‌نگه ئه‌مساڵ له هه‌ندێك ویلایه‌تی سه‌ره‌كیدا رووبدات، كه كۆمارییه‌كانیش ئاماده‌ن تانه‌ی یاسایی تۆمار بكه‌ن و ره‌نگه جارێكی دیكه بگاته دادگای باڵا.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت پێش رۆژی ده‌نگدان بۆ تانه‌دان له رێساكانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه، ره‌نگه پرۆسه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی كامالا هاریس رۆژی دووشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان به تایبه‌تی له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا و نیڤادا تا "چه‌ند رۆژێك" نازانرێت، هاوكات هۆشداریدا به كه‌مپی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ "دروستكردنی گومان و ئاژاوه" سه‌باره‌ت به پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له یاساكه‌دا هاتووه كه ده‌بێت بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو تانه‌دانه‌كان بدرێت پێش ئه‌وه‌ی 538 ده‌نگده‌ره باڵاكه له 17ی كانوونی دووه‌مدا كۆببنه‌وه. بۆیه ده‌بێت له 6ی كانوونی دووه‌می 2025دا له كۆنگرێس ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه په‌سه‌ند بكرێت.
PM:03:53:05/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت