"مۆ دینگ" پێشبینی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
"مۆ دینگ" كه یه‌كێكه له ئاژهڵَهكانی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی تایله‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، پێشبینی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی "مۆ دینگ" كه ئه‌سپێكی رووباری مێینه‌یه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "كاو كیو ئوبن زو" له وڵاتی تایله‌ند، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگی په‌یداكرد و بووه‌ته ئیلهامبه‌خشی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می بازرگانی.
له نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆییدا كه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌ی ئاژهڵانهكه دوو قاپ میوه كه یه‌كێكیان ناوی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان و ئه‌وی تر ناوی كامالا هێرس كاندیدی دیموكراته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ره، ده‌خه‌نه به‌رده‌م مۆدینگ تا بزانن ئه‌و ئاژه‌ڵه پێشبینی سه‌ركه‌وتنی كامیان ده‌كات.
مۆدینگی ته‌مه‌ن چوار مانگ ئه‌و قاپه‌ی هه‌ڵبژارد كه ناوی دۆناڵد تره‌مپی له‌سه‌ره و به‌وپێیه‌ش ئه‌و ئاژه‌ڵه پێشبینی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2024، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له كاتژمێر 7ی به‌یانی به‌كاتی ئه‌مریكا و كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و بڕیاره 47یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرێت.
PM:03:06:05/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت