دۆناڵد ترەمپ یان کامەلا هاریس؟
وێستگەنیوز_
گەر گۆڤاری (ئیکۆنۆمیست The Economist ) دەنگی بدایە، دەنگی دەدا بە کامەلا هاریس.
لە ئینگلیزییەوە
– ئالان عەتوف
بۆچوونی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، کە گۆڤارێکی گرنگی
جیهانیی بواری ئابووری و بزنسە، ئەمەی خوارەوەیە:
- بەشێکی زۆری ئەمریکا لایان وایە دۆناڵد
ترەمپ باشترە لە کامەلا هاریس لەبەرئەوەی لایان وایە کامەلا مارکسییەکی رادیکاڵە و
ئابووری ووڵات لەناوئەبات. هەندێک لەوانەی پشتگیری ترەمپ دەکەن پێیان وایە کە ترەمپ
شانازیی نەتەوەیی بۆ ئەمریکا دروستکردوەتەوە و ئەمریکا دەبێتەوە بە ووڵاتێکی مەزن
هەر وەک دروشمەکەیان (ماگا) یا (Make America Great Again – MAGA) گوزارشتی لێ دەکات.
- بەڵام زۆرێکی تریش، لەوانەش بەشێكی زۆری
خوێنەرانی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، لایان وایە ترەمپ ریسک و مەترسی دروست دەکات. لایان
وایە ترەمپ کەسێک نییە بتوانی ئیش و بزنسی لەگەڵ بکەیت و نایەنەوێ ببێ بە مۆدێلێک
منداڵەکانیان چاوی لێ بکەن. هەرچەند بەشێکی تر لایان وایە مەترسی ترەمپ زیاد لە پێویست
گەورە کراوە چونکە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکاش بە ستافەکانی و بە بیرۆکراسییەتی
ناو دەسەڵات و بە کۆنگرێس و دادگاکان سنووردار کراوە. بەڵام گۆڤارەکە هیچ لەگەڵ ئەم
رایەی ئەخیردا نییە و لای وایە ئەمە رایەکی سەرپێی و هەڵەشە و ناهۆشیارانەیە.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست
لای وایە بە هاتنەوەی ترەمپ بۆ سەر دەسەڵات، ئەمریکا قومار بە ئابووری و سەروەری یاسا
و ئاشتی نێودەوڵەتییەوە دەکات.
هەرچەندە گۆڤارەکە ئاماژە دەدات بە هەندێ لە باشەکانی
ترەمپ لە ماوهی چوار ساڵی یەکەمیدا بە نموونە ترەمپ لە خولی یەکەمیدا باجی کەمکردەوە
و سەپاندنی رێسا و رێنمایی بەسەر ئابووریدا کەمکردەوە کە ئەم دوو هەوڵە بوونە مایەی
گەشەی خێرای ئابووری ئەمریکا. هەروەها ئیدارەی ترەمپ لە کاتی پەتای کۆرۆنادا هەستا
بە فەندکردنی دروستکردنی ڤاکسین لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرباری ئەوەی قایل نەئەبوو
هانی هاووڵاتیانی ئەمریکی بدات ڤاکسین لەخۆیان بدەن.
ئیکۆنۆمیست دەڵێت
لە کاروباری دەرەوەشدا، ترەمپ لە ماوەی ئەو چوارساڵەی لەسەر دەسەڵات بوو، هێزی دەخستەروو
و کەوتە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چین و نێوەندگیری کرد بۆ هێنانەکایەی پەیماننامەکانی
ئەبراهام(Abraham accords) کە
بووە مایەی بە فەرمی کردنی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و هەندێ لە ووڵاتانی دراوسێی و
دروستبوونی ئاشتی.
هەروەها نەقیزەی هەندێ لە هاوپەیمانانی ئەمریکا دەدا (بە تایبەتی لە ئەوروپا) کە بوودجەی کەرتی بەرگریان
زیاد بکەن.
ئیکۆنۆمیست دەڵێت
کاتێ هەوادارانی ترەمپ لە ٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس
بۆ دژایەتیکردنی دەستاودەستکردنی دەسەڵات ئهو كاتهی بایدن بردیەوە و ترەمپیش لەوبارەیەوە
هەوادارانی خۆی هێور نەکردەوە، دامودەگاکانی ئەمریکا هێشتا هەر بە بەهێزی مانەوە و
نەڕووخان.
بەڵام بۆچی گۆڤاری
ئیکۆنۆمیست دیسان هۆشداری دەدات لەبارەی هەڵبژاردنەوەی ترەمپەوە؟ چونکە پێیان وایە
کە مەترسیەکان لە رۆژانی مڕۆماندا زۆر گەورەترن. لەبەرئەوەی سیاسەتەکانی ترەمپیش
خراپترن، جیهان دەکەوێتە دۆخێکی مەترسیدارترەوە.
زۆرێکیش لەو کەسە هۆشیار و مەعقول
و بەرپرسیارانەشی کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا ههڵسوكهوتی خراپی ئەویان کۆنتڕۆڵ
کرد دهكرد، جێگەیان گیراوەتەوە بە کەسانی هەواداری سەرسەخت و کاسەلێس و هەلپەرست.
بە رای گۆڤارەکە،
دۆسیەی ترەمپ لە سیاسەتەکانییەوە دەست پێدەکات. ئەم ڤێرژنەی ئەمڕۆی ترەمپ توندڕەوترە.
ترەمپ لەگەڵ ئەوەدایە کە 20% باج (گمرگ) لەسەر هەموو هاوردەکان دابنرێت و باس لەوەش
دەکات کە زیاتر لە 200% یان تەنانەت 500%گمرگ لەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی مەکسیک دابنرێت. پێشنیاری سنوورداشکردنەوەی
ملیۆنان کۆچبەری نامونتەزەمی کردووە کە زۆربەیان خاوەنکارن و لە ئەمریکا منداڵیان
بووە. درێژەش دەدات بە کەمکردنەوەی باج (لەسەر خەڵکی دەوڵەمەند) سەرباری ئەوەی
کورتهێنانی بودجە لە ئاستێکدایە کە تەنها لە کاتی شەڕ یان پاشەکشەی ئابووریدا (recession) دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نواندنی بێباکیی
لە بەرامبەر بە بەڕێوەبردنی دارایی دروستدا.
ئەم سیاسەتانە
ئابووری ووڵات بەرەو هەڵاوسان دەبەن، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناکۆکی لەگەڵ بانکی مەرکەزی
ئەمریکادا دروست دەکەن. ئەم سیاسەتانە مەترسی ئەوەیان هەیە کە شەڕێکی بازرگانی هەڵبگیرسێنن
کە لە کۆتاییدا ببێتە مایەی هەژارکردنی ئەمریکا. ئاوێتەی (هەڵاوسان و کورتهێنانی کۆنترۆڵنەکراو
و خراپبوونی دامودەزگاکانی ئەمریکا) دەبێتە مایەی ئەوەی کە چی دی ووڵاتانی بیانی قەرز
نەدەنە گەنجینەی ئەمریکا.
بە رای گۆڤارەکە،
یەکێکی تر لەو هۆکارانە کە وا دەکات لە ماوەی دووەمی سەرۆکایەتی ترەمپ بترسیت ئەوەیه١
کە لایەنگرانی ترەمپ لایان وایە کە هەڵسوکەوتی پێشبینی نەکراوی و ئامادەیی ئەو بۆ
گرتنەبەری کردەوەی بوێرانە و ناتەقلیدی خاڵی بەهێزی ترەمپن. پێیان وایە ئەم سیفەتانە
ڕێگەی پێدەدەن بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ ئەو ووڵاتانەدا بکات کە تەحەدای ئەمریکا
دەکەن چونکە وا دەکات فشار بخاتە سەر ئەم وڵاتانە بۆ ئەوەی بە شێوەیەک ڕەفتار بکەن
کە لەگەڵ بەرژەوەندی یان چاوەڕوانییەکانی ئەمریکادا بگونجێت.
لەگەڵ ئەمەشدا، دوو جەنگ
هەن کە ئەگەری ئەوەیان هەیە ئاساییشی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە. یەکەم جەنگی ئۆکرانیا
و دووەم جەنگ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمانەش جۆرە تاقیکردنەوەیەکن کە ترەمپ چانسی
نەبوو لە ماوەی یەکەمیدا خۆی پێیان تاقی بکاتەوە.
بەلای گۆڤارەکەوە،
یەکێ لەو پەیمانە بێ ناوەڕۆکانەی ترەمپ ئەوەیە کە گوایا جەنگی ئۆکرانیا لە رۆژێکدا
دەوەستێنێت و هاندانەکانیشی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دڵنیاکەرەوە نین. لەوانەش
خراپتر ئەوەیە بەردەوام سووکایەتی بە هاوپەیمانەکانی دەکات لە کاتێکدا ئەمانە گەورەترین
هێزی جیۆپۆلەتیکی ئەمریکان، بەڵام لەبری ئەوە ترەمپ وەک تەڵەکەیەک دەیانبینێت و پێی
وایە رێگە بە ووڵاتانی لاواز دەدات دەسەڵاتی سەربازی ئەمریکا بسڕنەوە. ئەمانە لەوانەیە
قسەی زل و هەڕەشەئامێز دابنرێن بەڵام لە هەمان کاتدا رێی تێ دەچێت ببنە مایەی لەناوبردنی
هاوپهیمانیی ناتۆ. چین لەولاوە چاودێری دەکات کە تا چەنێ دەتوانێت شەڕانگێزی بەرامبەر
تایوان بنێوێنێ. ووڵاته هاوپەیمانە ئاسیەویەکانی ئەمریکاش لەوانەیە بیربکەنەوە و
چیتر لە سایەی ترەمپدا متمانە بە گەرەنتیی ئەتۆمی ئەمریکا نەکەن.
بە رای ئیکۆنۆمیست،
مەترسیەکانی سەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی ئەمریکا زیادیان کردووە بەهۆی جیاوازی
گەورەی نێوان خولی یەکەمی ترەمپ و ئەگەری بردنەوەی له خولی دووەمدا، مەترسیەکەش لە
خولی دووەمدا ئەوە دەبێت کە ترەمپ ناتوانترێت چی دی سنووردار بکرێت. بە نموونە لە
خولی یەکەمدا کاتێک ترەمپ بیری لەوە دەکردەوە کە بە مووشەک بۆمبارانی تاقیگەی ماددە
هۆشبەرەکان بكات لە مەکسیک بەڵام نەیتدهتوانی
بەهۆی ئهوهی دهوری درا بوو به کارمەند ژیر و دەامودەگاکان. بەڵام لەو کاتەوە،
پارتی کۆماری بە تەواوی وەلائی بۆ ترەمپ دووپاتکردووەتەوە و هەروەها دەزگاکانی بیرکردنەوەی
نزیک لە ترەمپ واتە (Think Tank)ە نزیکەکان لێیەوە هەستاون بە پشکنینی کەسانی دڵسۆز تاکو لە ئیدارەی
داهاتووی ترەمپدا خزمەت بکەن. دادگای باڵای ئەمریکا بەهۆی بڕیارێکی ئەم دواییەیانهوه
ئەو سیستمی چاودێریکردنهی سەر سەرۆکیان لاواز کردووە کە ناکرێت سەرۆکەکان دادگایی
بکرێن لەسەر ئەو کردەوانەی لە کاتی فەرمیدا دهینوێنن.
بۆیە ئیکۆنۆمیست
لای وایە ئەگەر کۆت و بەند و گوشارە دەرکییەکانی سەر ترەمپ کەمتر بن، ئەوا زۆرێک لە
شتەکان دەکەوێتە سەر کارەکتەری ترەمپ خۆی. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بێ سڵەمینەوە
سوکایەتی بە دەستوور کرد له دوای دۆڕانی لە ٢٠٢٠ دا، سهخەتە گەشبین بین. بەڵگەیەکی
تر ئەوەیه کە نیوەی ئەندامانی پێشووی کابینەکەی رەتیان کردەوە پشتگیری لە ترەمپ
بکەن. بە تەمەنترین سیناتۆری کۆمارییەکان بە کەسێکی نەخوازراو وەسفی دەکات. هەردوو
گەورە بەرپرسەکەی پێشووی (سەرۆکی دیوان و سەرۆکی ئەرکانەکانی هاوبەش) بە فاشیست
ناوی دەبەن. ئەمە ئەگەر خاوەنکار بوویتایە و چاوپێکەوتنت لەگەڵ کاندیدێکی لەم جۆرەدا
بکردایە، بە دڵنیاییەوە ووتەی کەسە ناسییاوەکانیت بە هێند وەردەگرت.
ئیکۆنۆمیست دەڵێت
سەرۆکە باشەکان ووڵات یەک دەخەن، بەڵام هەوڵی سیاسی ترەمپ بۆ ئەوەیە خەڵک بکات بەگژ
یەکتردا. دوای مردنی جۆرج فلۆید (ئەو پیاوە رەشپێستەی لە ژێر ئەژنۆی پۆلیسێکدا گیانی
لە دەستدا)، ترەمپ پێشنیاری ئەوەی کرد کە هێزەکانی سوپا تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن.
خۆشگوزەرانی ئەمریکا پەیوەستە بەو بیرۆکەیەی کە دادپەروەرانە مەمەڵە لەگەڵ خەڵکدا
بکرێت بەڵام ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دژی دوژمنە سیاسییەکانی
بەکار دەهێنێت.
بەرامبەر ترەمپ،
ئیکۆنۆمیست پێی وایە، کامەلا هاریس وەستاوە کە رەمزی سەقامگیرییە. راستە کامەلا سیاسییەکە
کە لەوانەیە خاڵی بێت لە جۆش و خرۆش و تەنها پەیڕەوی لە نۆرمە سیاسیەکان دەکات، بەڵام
هەوڵی داوە کە بە دەنگدەرانی بگەیەنێت کە ئەمریکا لە سایەی دەسەڵاتی ئەودا چۆن دەبێت.
هەندێ جار وا دەردەکەوێت کە بڕیاردەر نەبێت و نادڵنیا بێت بەڵام وازی لە بیرۆکە چەپگەراییە
پەڕگیرەکانی ناو دیموکراتەکان هێناوە و کامپینەکەی خۆی لە (سەنتەریزم) نزیک کردووەتەوە،
و لیز چەینی (کچی دیک چەینی) و کۆمەڵێک کۆنە سیاسەتمەداری کۆماریش لە پەنایدان.
ئیکۆنۆمیست دەڵێت،
کامەلا هەندێ کەموکوڕی ئاسایی هەیە بەڵام هیچ کامیان وا ناکەن کە نەبێتە بەربژێری
سەرۆکایەتی. هەندێک لە سیاسەتەکانی کامەلا لەوانەی رکابەرەکەی خراپترن لەوانەش ئارەزوویەتی
بۆ دانانی رێسا و رێنمایی زۆر لهسهر دۆخی بزنس و ئابووری و دانانی باجی زۆر لەسەر
دروستکردنی سەروەت و سامان (واتە حەزی بەوەیە باجی زۆر لەسەر دەوەڵەمەندەکان دابنێت).
هەندێ لە سیاسەتەکانی یەکجار واش خراپ نین لەوانەش سیاسەتەکانی سەبارەت بازرگانی و
کورتهێنانی دارایی. بەڵام سیاسەتەکانی تری سەبارەت پاراستنی ژینگە و مافی منداڵ لەبار
بردن بێ دوو دڵی باشترن. چاوەڕێ ناکرێت خاتوو هاریس سەرۆکێکی یەکجار درەوشاوە بێت،
هەرچەندە سورپرایز هەمیشه هەیە، بەڵام چاوەڕێش ناکرێت کارەسات دروست بکات.
ئیکۆنۆمیست دەڵێت،
مەرج نییە سەرۆکەکان بێ هەڵە بن و هیوادارین سەرۆکایەتی دووەمی ترەمپ خۆی لە
دروستکردنی کارەسات بە دوور بگرێت بەڵام بەلای ئیکۆنۆمیستەوە ترەمپ مەترسییهك بۆ
ئەمریکا و جیهان دروست دەکات کە تەحەمول نەکرێت.
ئەگەر گۆڤاری ئیکۆنۆمیست
بیتوانیبا دەنگ بدات، دەنگی بۆ خاتوو کامەلاهاریسدەبوو.
PM:02:37:05/11/2024
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت