کوردێکی سوننە دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران
وێستگەنیوز_
پەرلەمانی ئێران دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە پەرلەمانتاری نەغەدەو شنۆی پەسندکرد، لەمەودوا حوسێنزادە وەك جێگری سەرۆک کۆمار بۆ پەرەپێدانی ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستبەکاردەبێت.
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30 تشرینی یەکەمی 2024، پەرلەمانی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادەی خستە دەنگدانەوەو لەکۆی 230 پەرلەمانتاری ئامادە بوو لە کۆبوونەوەکە، 156 ئەندام بە بەڵێ و 69ی دیکەش بە نەخێر و پێنج ئەندامیش بە بێلایەن دەنگیاندا.
پەرلەمانی ئێران ڕۆژی 25ـى 9ـى 2024 داوای دەستلەکارکێشانەی عەبدولکەریم حوسێنزادەی ڕەتکردەوە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێران پێداگریی لەسەر دەستنیشانکردنی حوسێنزادە وەکو جێگری خۆی کرد.
مەسعود پزیشکیان لە26ى 8ى 2024 حوسێنزادەی وەکو جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستنیشانکرد، بەڵام بۆ دەستبەکاربون دەبوو دەست لەپەرلەمانتاری بکێشێتەوە.
PM:01:49:30/10/2024
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت