بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبوو و ههشت کۆچبەر گیانیانلەدەستدا
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، شەوی شەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبووە و هەشت کۆچبەر گیانیانلەدەستداوە.
بەلەمەکە لە سەر لە ئێوارەدا بەرەو بەریتانیا رۆیشتووە و لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا نوقمبووە.
بە وتەی بەرپرسانی فەرەنسا، تەنیا رۆژی شەممە و هەینی 200 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکراون.
بەرپرسانی بەریتانیاش ئاماژەیان بەوەکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 22 هەزار کۆچبەر لە رێگەی کەناڵەکەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکە.
ئەمە پاش ئەوە دێت سەرەتای ئەم مانگە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبوو، تیایدا 12 کەس گیانیانلەدەستدا ئەوەش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بوو لە کەناڵەکە.
بەشێوەیەکى گشتیى لە ئەمساڵدا 37 کەس لە کاتى هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز گیانیانلەدەستداوە.
PM:02:46:15/09/2024
ئهم بابهته 872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت