ئاماری سه‌ره‌تایی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی لوبنان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئامێره بێته‌له‌كاندا 14 کەس كوژراون و زیاتر له 400 كه‌سیش بریندار بوون.
دوای رۆژێك له هێرشێكی به‌رفراوان بۆسه‌ر ئه‌ندامانی حزبوڵای لوبنان له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ له باشووری به‌یروت و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی لوبنان ته‌قینه‌وه روویاندا.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن كه ته‌قینه‌وه‌كان له كاتی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی كوڕی په‌رله‌مانتارێكی حزبوڵادا روویانداوه.
ئه‌م سه‌رچاوانه روونیان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و ئامێره بێته‌لانه‌یان كردۆته ئامانج كه ئه‌ندامانی حزبوڵا به‌كاری ده‌هێنن و به‌شێكیان له ماڵه‌كانیاندا بوون.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماری سه‌ره‌تایی، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆ، 14 كه‌س كوژراون و 450 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه زۆربه‌ی برینداره سووكه‌كان گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی دۆڵی بیقاع.
PM:06:58:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت