سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆببێته‌وه و دواین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی سه‌رژمێری تاووتوێ بكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی وت كه "سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه".
وتیشی: "مه‌كته‌بی سیاسیی پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی و گرنگی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان تاووتوێ ده‌كات، كه بڕیاره له 20 تشرینی دوومی ئه‌مساڵ له عیراق ئه‌نجام بدرێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره راشیگه‌یاند كه "ھاوكات دواین ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێترین پێشھات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت".
PM:08:37:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت