كه‌یر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی به‌ریتانیا كێیه؟
وێستگە نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی توانی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی به‌ریتانیا، 410 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار بكات. له ئێستادا چاوه‌كان له‌سه‌ر كه‌یر ستارمه‌ره كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان، ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی به‌ریتانیا.
كه‌یر ستارمه‌ر كێیه؟
به گوێره‌ی راپۆرتێكی واشنتۆن پۆست، ستارمه‌ر پارێزه‌ره، له گه‌نجیدا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ترۆتسكی بووه و دژ به ده‌سه‌ڵاتی شاهانه بووه. یه‌كێك له‌وانه‌ی ژیاننامه‌ی ستارمه‌ری نووسیوه‌ته‌وه، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت "زۆر زه‌حمه‌ته شوناسی ستارمه‌ر دیاری بكرێت"، لێره‌وه ستارمه‌ری ته‌مه‌ن 61 ساڵ، ئه‌م ناڕوونییه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه.
ستارمه‌ر یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه له ماوه‌ی نه‌وه‌یه‌كدا، له چینی كرێكاری به‌ریتانیاوه هاتووه، ئه‌و دوای ریشی سۆناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دێت كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه ده‌وڵه‌مه‌ندتره.
ستارمه‌ر له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌م شێوه‌یه خۆی ناساندووه: "دایكم په‌رستار بوو، باوكم كه‌لوپه‌لی دروست ده‌كرد"، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه له‌گه‌ڵ نه‌دانی پاره‌ی ئاو و كاره‌با و بڕینی ته‌له‌فۆندا گه‌وره بووه.
له تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندن ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه، توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی راقییه‌وه بكات. یه‌كێك بووه له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان كه په‌یوه‌ندی به زانكۆی لیدزه‌وه كردووه، پاشان له زانكۆی ئۆكسفۆرد ساڵێك به‌سه‌ر ده‌بات.
ستارمه‌ر به‌و پێیه‌ی باوكه، ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌م كات بۆ منداڵه‌كان ته‌رخان بكه‌م و رۆژانی هه‌ینی له كاتژمێر 6 ده‌ست له ئیشكردن هه‌ڵده‌گرم". هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سێكی بێباوه‌ڕه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت زۆرجار، نانی ئێواره به گوێره‌ی داب و نه‌ریتی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه جووله‌كه‌یه، ده‌خۆن.
سه‌باره‌ت به ژیانی پیشه‌یی خۆی وه‌ك پارێزه‌ر، له سه‌ره‌تای كاركردنیدا په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای Doughty Street Chambers كردووه، ئه‌م كۆمپانیایه به‌وه ناسراوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسێ گه‌وره و مشتومڕئامێزه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه.
له وڵاتانی كۆمۆنۆێڵس دژایه‌تی سزای له سێداره‌دانی كردووه، ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی گوزارشتی رۆژنامه میللییه‌كان، به‌رگری له "بكوژی منداڵ و بكوژانی ته‌ور به‌ده‌ست" كردووه.
به‌شێك بووه له‌و تیمه یاساییه‌ی توانییان دادگای ده‌ستوری ئۆغه‌نده، ناچار بكه‌ن سزای له سێداره‌دانی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه ژماره‌یان 417 كه‌س بوون و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ستارمه‌ر به خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ دوو چالاكوانی بواری ژینگه كاریكردووه، نامیلكه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا ریستۆرانتی ماكدۆناڵد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كرێی ئیشكردنی كه‌مه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كات و كۆمه‌ك به بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان ده‌به‌خشێت.
له به‌رامبه‌ردا رێستۆرانته‌كه، به تۆمه‌تی ته‌شهیر و ناوزڕاندن، سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات. ئه‌م دۆسێیه و تانه زۆره‌كانی، نزیكه‌ی ده ساڵ به‌رده‌وام بووه و یه‌كێكه له درێژترین شه‌ڕه یاساییه‌كان له مێژووی به‌ریتانیادا و به‌جۆرێكی یه‌كسان/ تعادل كۆتاییپێهاتووه.
ستارمه‌ر كاتێك ته‌مه‌نی ده‌گاته 52 ساڵ، ئینجا دێته نێو دونیای سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وه ته‌نها 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو، له وڵاتێكدا زۆرێك له په‌رله‌مانتاران، هه‌ر له رۆژانی زانكۆوه، هه‌وڵده‌ده‌ن و پلانی ئه‌وه داده‌نێن بگه‌نه كورسی ده‌سه‌ڵات.
ساڵی 2015 له له‌نده‌ن، بووه نوێنه‌ری ناوچه‌ی هۆلبۆرن و سانت پانكراس و له ئۆپۆزسیۆندا وه‌ك "وه‌زیری سێبه‌ر" كاریده‌كرد.
كه‌یر دژی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا. به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی پارتی كرێكاران، له‌گه‌ڵ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان بوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و چاره‌سه‌ره ئاڵۆزه‌ی پارتی كرێكاران بۆ دۆسێی چوونه ده‌ره‌وه پێیگه‌یشت، ئه‌وه بوو نه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه دژیه‌تی، به‌ڵام ده‌یه‌وێت راپرسی دووه‌م ئه‌نجامبدرێت. له‌وانه‌یه ئه‌م دۆسێیه و ستارمه‌ر، به‌شداربووبن له‌و دۆڕاندنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی كرێكاران كه له ساڵی 2019 له‌به‌رده‌م پارتی پارێزگاران، دووچاری بوو.
وه‌لێ له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه، جێرمی كۆربین سه‌رۆكی پارتی كرێكاران، له حیزب هاته‌ده‌ره‌وه و ستارمه‌ر جێگای گرته‌وه و ده‌ستیكرد به سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی پارتی كرێكاران.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ره‌خنه‌گرانی چه‌پ، گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی ستارمه‌ر كاتێك ده‌بێت به سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌سێكی بوێر نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته كه‌سێكی میانڕه‌وی نه‌رم و زۆربه‌ی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات پشتیوانی ئابوری به‌ریتانیا و چاره‌سه‌ری هه‌ستی خه‌ڵك بكات، به‌وه‌ی تێچووی ژیانی رۆژانه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
ستارمه‌ر ده‌یه‌وێت له میانه‌ی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی نوێی خزمه‌تگوزاری سه‌وز كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، تێچووی به‌رزی كاره‌با كه‌مبكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت كاتی چاوه‌ڕوانی بۆ سه‌ردانیكردنی پزیشك و پزیشكی ددان كه‌مبكاته‌وه.
پێشتر ستارمه‌ر رایگه‌یاندبوو به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌هێز، له هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ده‌مێنێته‌وه و له شه‌ڕی دژ به روسیا پشتگیری ئۆكرانیا ده‌كات و پشتگیری مافی ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له خۆی دژ به حه‌ماس، له هه‌مان كاتدا داوای ئاگربه‌ست و راگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌كات.
هه‌رچه‌نده وه‌ك شكست سه‌یری چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت و هیچ په‌رۆشییه‌كیش نییه بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كی دیكه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره به‌ریتانیا له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ستارمه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و توندوتۆڵ‌تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌ستێت.
PM:12:53:05/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت