سه‌ره‌رای سزاكان ئاڵوگۆری بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و روسیا زیادی كردوه
وێستگه نیوزـ
له مانگی ئایاری ساڵی رابردوه‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و روسیا 1.5 زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی سزا و ناكۆكییه‌كان نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گه‌رم هه‌یانه.
سایتی روسیاتوده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه له مانگی ئایاری 2023ه‌وه به‌تێكڕای مانگانه، ئاڵوگۆری بازرگانیی نێوان ئه‌مریكا و روسیا 487 ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئاستی ئاڵوگۆره‌كه سه‌ره‌رای سزاكانی واشنتن بۆسه‌ر مۆسكۆ، 47% زیادی كردوه.
به‌پێی سایته‌كه، زۆربه‌ی هه‌نارده‌ی روسیا بۆ ئه‌مریكا، په‌یین و یۆرانیۆمی پیتێندراو بووه، ده‌ریشكه‌وتوه كه تا مانگی نیسانی رابردوو كه تیایدا ئاڵوگۆره‌كه وه‌ستاوه، ئه‌مریكا به به‌های زیاترله 209 ملیۆن دۆلار یۆرانیۆمی پیتێندراوی له روسیا كڕیوه.
به‌ڵام ئاستی هه‌نارده‌ی په‌یین له روسیاوه 60% و له 99 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 88 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه جگه‌له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده له ته‌خته و تێكه‌ڵه‌ی كانزایی بۆ 10 تا 11 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا بۆ روسیا 41% و به بری 48 ملیۆن دۆلار زیادی كردوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه روسیا له ئه‌مریكای هاورده ده‌كات جۆره‌كانی ڤاكسین و به‌رهه‌می خۆراك و ئامێری پزیشكییه كه به‌هاكه‌ی له‌نێوان 2 ملیۆن دۆلار بۆ 15 ملیۆن دۆلاردایه.
AM:11:42:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت