سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی ئێران: جه‌لیلی سه‌رۆك كۆماری داهاتووه‌و ماوه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی ئارام ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
له ئێستاوه زه‌نگی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌عید جه‌لیلی، كاندیدی پارێزگاره‌كانی ئێران بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران لێدراوه كه له گه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا 38%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو كه‌وته دوای مه‌سعود پزیشكیان، كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كانی خاوه‌ن 42%ی ده‌نگه‌كان، ئێستاش گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆ له سه‌رتاسه‌ری ئێران هاوڵاتیان ده‌نگه‌كانیان به‌و دوو كاندیده ده‌ده‌ن.
سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی ئێران، كه پێشتر له عێراق كاری كردوه، بڵاویكرده‌وه: ره‌وتی پارێزگاران نزیكترن له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و زۆرینه‌ی شه‌قامی ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره پارێزگاره‌كان له ده‌سه‌ڵاتدان و جگه‌له‌وه‌ش له‌رووی بیروباوه‌ره‌وه، له ریفۆرمخوازه‌كان باوه‌ڕ پته‌وترن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیش نزیكن، به‌وپێیه‌ش، وه‌ك سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه پێشبینیی كردوه، چاوه‌روان ده‌كرێت دووباره پارێزگاره‌كان كورسیی سه‌رۆكایه‌تییان بێته‌وه ده‌ست.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه له‌ئێستاوه جه‌لیلیی به سه‌رۆكی داهاتوو داناوه‌و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی ئارام ده‌بێت و تاران سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا ده‌گۆرێت و سیاسه‌ته‌كه‌شی وه‌ك ئه‌وه ده‌بێت كه ریفۆرمخوازه‌كان ده‌یانه‌وێت یان ده‌خوازن كه وا بێت".
وتیشی: به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دروشمی ئێران ئه‌مه ده‌بێت: "ئێمه به‌هێزین و له دوژمنه‌كانمان خۆش ده‌بین، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش ده‌جه‌نگین و وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه كه دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به عێراق و گروپه‌كانی مقاومه‌ی عێراقیش، سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه‌ی تاران به‌دووری زانیووه هیچ گۆرانكارییه‌ك له مامه‌ڵه‌ی نێوان ئێران و ئه‌و گروپانه رووبدات و وتویه‌تی: "په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئه‌و گروپانه باوه‌ڕه و ئه‌و دوو لایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ر مامه‌ڵه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن".
PM:12:13:05/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت